لە بەنداوی باوەشاسوار

لیژنەی ئەمنی کفری بڕیاریدا مەفرەزەی هاوبەش دابنرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی ئەمنی کفری بڕیاریدا، لەمەبەدوا مەفرەزەی هاوبەشی ئەمنی لە سەرەوەی بەنداوی باوەشاسوار دابنێ، هەروەها بڕیاریداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی تایبەت بە دەسبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەبنەهۆی نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی شار.

کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی قەزای کفری ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکە لە دیوانی قایمقامیەت، بە سەرپەرشتی ساهر عەلی، قایمقامی کفری و ئامادەیی، لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کفری و نوێنەری بەشی پۆلیسی هاتوچۆی کفری رێکخراوە.

بە گوێرەی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزاکە، لیژنەی ئەمنی قەزای کفری لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتییان و دۆخی ئەمنی ناو شار کرا و چەند بڕیارێکی پێویستی لەبارەیانەوە داوە.

لەوانە:

1. دانانی مەفرەزەی هاوبەش: ( پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ) لە بەشی سەرەوەی بەنداوی باوەشاسوار بەتایبەتی لە شەواندا، لە پێناوی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و ڕێگری کردن لە هەر دیاردە و کارێکی نەخوازراو کە ببێتە هۆی بێزارکردنی ئەو گەشتیار و خێزانانەی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی باخچە خێزانییەکەی بەشی سەرەوەی بەنداوەکە دەکەن.

2. پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی تایبەت بە دەسبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەبنەهۆی نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی شار و بێزارکردنی هاوڵاتییان.

3. گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست دژ بە دیاردەی ئۆتۆمبیلی جامڕەش و بێ سەرەتا و بڕاوە، هەروەها داواکاری بۆ چاودێری کردنی زیاتری ئەو سنورانەی گومانی هێنانە ناوەوەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانەیان لێ دەکرێت. ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کفری.

رێکخراوێک لە کفری؛ لۆگۆ نوێیەکەی زانکۆی گەرمیان هێمای ...

رێکخراوێک لە کفری؛ لۆگۆ نوێیەکەی زانکۆی گەرمیان هێمای ئێمەی تێدانییە

لە خانەقین و کفری سیستمی نوێی تاقیکردنەوەی تیۆری مۆڵەت...

لە خانەقین و کفری سیستمی نوێی تاقیکردنەوەی تیۆری مۆڵەتی شۆفێری کەوتەکار