ژمارەیەک پاشماوەى جەنگى
هاوڵاتیان پەیوەندیان کردبوو
سلێمانی؛ تیمه‌كانی مین هه‌ڵگرتنه‌وه ژماره‌یه‌ك پاشماوه‌ی جه‌نگییان پوچه‌ڵكرده‌وه
964+
وریا فەتاح
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، تیمه‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك پاشماوه‌ی جه‌نگییان له سنووری شارۆچكه‌ی شارباژێڕ و شارەدێی بەکرەجۆ گواسته‌وه و بڕیاره له داهاتوودا چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاروباری مینی سلێمانی رایگه‌یاند، له دوو ئه‌ركی جیادا و دوای په‌یوه‌ندیكردنی هاوڵاتیان به هێڵی گه‌رمی ژماره (182)، تیمه‌كانیان سه‌ردانی گونده‌كانی بێورێ له شارەدێی باسنێ و گوندی كه‌نده‌كه‌وه‌یان كردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، پاشماوه جه‌نگییه‌كان پێكهاتبوون له:
سێزده گولـلە ئاڕ پی جی
یه‌ك نارنجۆكی ده‌ستی
یه‌ك گولـلە هاوه‌نی “60 ملم”
تیمه‌كانی مین هه‌ڵگرتنه‌وه، به ئاماده‌بوونی دڵنیایی جۆری ده‌ره‌كی، ته‌واوی پاشماوه‌كانیان بۆ شوێنێكی پارێزراو گواستۆته‌وه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان له داهاتوویه‌كی نزیكدا.
ده‌زگای گشتی کاروباری مین داوا له هاوڵاتیان ده‌كات كه له‌كاتی بینینی هه‌ر جۆره مین، ته‌قه‌مه‌نی یان پاشماوه‌یه‌كی جه‌نگیدا، ده‌ستكاری نه‌كه‌ن و لێی دووربكه‌ونه‌وه، شوێنه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژماره (182)ـه‌وه بكه‌ن.