"فڕێدانی زبڵ و خاشاک قەدەغەیە"

لە دەربەندیخان هەر ماڵ و مارکێتێک حاویەی خۆی نەبێ سزا دەدرێت

964+

شۆڕش قادری

لە دەربەندیخان فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و زبڵ و پاشماوەی بینا لە شوێنە گشتییەکان و ناوەوە و دەرەوەی شار قەدەغە کرا و هەر ماڵ و مارکێتێک حاویەی خۆی نەبێ سزا دەدرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و خاوەن مارکێت و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان دەکاتەوە کە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و زبڵ و پاشماوەی بینا لە شوێنە گشتییەکان و ناوەوە و دەرەوەی سنوری شارەوانییەکە رێگە پێدراو نییە و قەدەغەیە .

ئاماژە بەوەشکراوە، زبڵ و پاشماوەی هاوڵاتیان لەلایەن کۆمپانیای پاککەرەوە هەڵدەگیرێتەوە، بۆیە، سەرجەم لایەن و ماڵ و خاوەن مارکێتەکان و هاوشێوەکانیان دەبێت حاویەی تایبەت بەخۆیان هەبێت، بەپێی قەبارەی زبلەکانیان، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی و پێبژاردن دەکرێنەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان دەشڵێت، هەر لایەنێکیش کەمتەرخەمی لە کۆمپانیای پاککەرەوە ببینێ، دەتوانێت پەیوەندی بە سەرپەرشتیاران و سەرۆکایەتییەکەوە بکات، ئەوانیش رێکاری خێرا دەگرنەبەر.

لە دەربەندیخان ناتوانی بەکەیفی خۆت زبڵ فڕێ بدەی، کامێر...

لە دەربەندیخان ناتوانی بەکەیفی خۆت زبڵ فڕێ بدەی، کامێرات لەسەرە و سزا دەدرێی

شارەوانی دەربەندیخان هاواری لێ هەستاوە بەدەست زبڵەوە

شارەوانی دەربەندیخان هاواری لێ هەستاوە بەدەست زبڵەوە