عەیار 21 مسقاڵی 740 هەزر دینارە

نرخی زێڕ لە چاو دوێنێ کەمێک دابەزی

 964+

توانا نەقی

دوای بەرزبوونەوە بەرچاوەکەی نرخی زیڕ لە چەند رۆژی داهاتوو ئەمڕۆ لە چاو دوێنێدا کەمێک دابەزیووە و بۆ هەر مساقاڵێکی عەیار 21 پێنج هەزار دیناری لێبووەتەوە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 17.9.2025 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 775 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 740 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 635 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ یەک ئۆنسی زێڕ لە بازاڕی جیهانیدا بە سێ هەزار و 670 دۆلار دیاری کراوە و نرخی 100 دۆلاریشی بە 143 هەزار و 600 دینار دیاری کراوە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.