هه‌ردوولا په‌له‌یانه‌ و پرۆسه‌كه‌ش خاوه‌

هه‌رێم و لایه‌نى ئه‌مریكى له‌سه‌ر  پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ناو هێزى پێشمه‌رگه‌ كۆبووونه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی پێشمەرگە، هه‌واڵى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكی بڵاوكردوه‌ كه‌ له‌ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چووه‌ و باس له‌ پرۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كراوه‌ و ئه‌مریكاش داواى كردووه‌ په‌له‌ بكرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ جگه‌ له‌ لایه‌نى سه‌ربازى چه‌ند دیبلۆماتكارێكی ئه‌مریكیش به‌شداریان كردووه‌.

وەزارەت دەڵێت “لە گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكەدا، وێڕای جەختكردنەوە لە گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازیی هێزی پێشمەرگە و پێویستیی یەكخستنەوەیان، دوا هەنگاوەكانی پرۆسەكە و ئەو قۆناغانەی كە ماون، خرانەڕوو”.

هەوڵ و هەنگاوی هاوبەش بە ئاراستەی خێراكردنی پرۆسەكە و چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەمی دووپات كراوه‌تەوە و بیروڕا سەبارەت بە فراوانكردنی هەماهەنگی و هاریكاری لە نێوان هەردوولادا، ئاڵوگۆڕ كراوه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونەوەكەدا داواش لەبەغداد كراوه‌ شایستە داراییەكانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاكانیان لە سوپای عێراق یەكبخات.

لەكۆبوونەوەمەدا ژمارەیەك بڕیار بۆ خێراتركردنی چاكسازییەكان دران، لەوانە یەكخستنی یەكە ژمێریارییەكان كە پێویستە هەموو پێكهاتەكانی پێشمەرگە، تەنیا یەك یەكەی ژمێریاری هەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا، بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان.

هەروەها بڕیاری رێكخستنەوەی پێكهاتە و بەیكەربەندی دابەشبوونی هێزەكانی پێشمەرگە درا بە جۆرێك كە لەگەڵ چاكسازییەكانی حكومەت بگونجێت.

پێشتر، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە 28.4.2025 لە مەراسیمی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بەپێی لێكتێگەیشتنەكەیان لەگەڵ پنتاگۆن دەبێت كۆتایی 2026 بگەنە ئەنجامی كۆتایی و هەموو هێزەكان بخرێنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەوە.

به‌قسه‌ى وه‌زیر، ئه‌و هێزه‌ یەكگرتووه‌ی پێشمەرگە كە بڕیاری لەسەر دراوە 138 هەزار پێشمەرگەیه‌، لە 11 فیرقە و دوو هێزی پشتیوانی یەك و دوو، دوو فەرماندەیی ناوچەیی سەربازی پێكدەهێنرێت.

رێكخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ هه‌رێم و ئه‌مریكاى ك...

رێكخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ هه‌رێم و ئه‌مریكاى كۆكرده‌وه‌

هاوكارییە مانگانه‌کەى هاوپه‌یمانان بۆ هێزى پێشمه‌رگ...

هاوكارییە مانگانه‌کەى هاوپه‌یمانان بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ زیاد كراوە

یه‌كه‌ى سه‌گى پۆلیسی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كان...

یه‌كه‌ى سه‌گى پۆلیسی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا كارده‌كات