بێ مۆڵەتى و بوونی مەوادی ماوە بەسەرچوو
له سۆران نۆرینگه‌یه‌كى ددان و دوو سه‌نته‌رى جوانكارى داخران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى ئیداره‌ى سۆران بڵاویكرده‌وه سێ شوێنیان داخستووه نۆرینگه‌یكى ددان و دوو سه‌نته‌رى جوانكاری، هۆكاره‌كه‌شیان نه‌بوونى مۆڵت و بوونى مه‌وادى به‌سه‌رچووبووه.
د.کامه‌ران مه‌لامحه‌مه‌د، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان بە هاوبەشی لەگەل قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی KMCAو ئاسایشی سۆران و نوێنەری داواکاری گشتی له قەزای ناوەندی سۆران و قەزای رواندز ئه‌م شوێنانه‌یان داخستوون.
سەنتەره‌كانی جوانکاری ئیستانبول لە سۆران و مییر له رواندز داخران به‌هۆى نەبونی مۆڵەتى كاركردن، هه‌روه‌ها نۆرینگەیەکی پزیشکی ددانی ژیا لە سۆران داخرا جگه له‌وه‌ى مۆڵەتى نه‌بوو هه‌مانكات مەوادی ماوە بەسەرچوو له‌ناو نۆرینگه‌كه‌ى هه‌بووه و پابەندیش نەبووه بە پاک‌وخاوێنی.