دوکەڵ کاری تیمەکانی بەرگری شارستانی زەحمەت کردووە
لە شەقامی هەولێر – مەخموور محاویلەیەکی کارەبا لەژێر زەوی ئاگریگرتووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە شەقامی هەولێر – مەخموور، محاویلەیەکی کارەبا لەژێر زەوەی ئاگریگرتووە، دوکەڵێکی زۆری هەیە و کێشەی بۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی دروستکردووە.
پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و دەڵێت، چەند کاتژمێرێکە ئەو محاویلەیە ئاگری گرتووە و لە عەسرەوە كارەبای دوكانەكانی ئەو شەقامە بڕاوە.
وتیشی، تیمەكانی بەرگری شارستانی لەوێن و بەرپرسی تیمەکە بە 964ـی وتووە، لەبەر دوکەڵ مەجالیان نییە بچنە خوارەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری