هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش به‌شدارە
جامی جیهانی فوتساڵی کچان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
سبەی جامی جیهانی هه‌ڵبژارده‌كان بۆ یاری فوتساڵی کچان لە هه‌ولێری پایتەخت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ یه‌كه‌مجاریش هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداری پاڵه‌وانەتییەکە دەکات.
مو‌سا موحسین، سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژارده‌ی كچانی هه‌ولێر به 964ـی وت، “کاتژمێر 6ـی ئێوارەی سبەینێ چوارشەممە 17.9.2025 ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی جامی جیهانی هه‌ڵبژارده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یه‌كه‌م یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانەتییه‌كه کە سبەی دەبێت، له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و هه‌ڵبژاره‌ی ئوردن به‌رێوه‌ده‌چێت، رۆژی دواتریش یارییه‌كانی دیكه به‌رێوه‌ده‌چن.
“كچانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌ن و ئامانجیشمان به‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانەتییه‌كه‌یه، ده‌مانه‌وێت له‌ناو خاك و وڵاتی خۆمان جامه‌كه به‌رز بكه‌ینه‌وه”، مو‌سا موحسین وای وت.
جامی جیهانی فوتساڵی کچان بە بەشداری هه‌شت هه‌ڵبژارده و له 17 تا 22ـی ئه‌م مانگه بەردەوام دەبێت، هه‌ڵبژارده‌كانیش پێكهاتوون له (كورستان، به‌ڕازیل، ئۆگه‌ندا، میسر، پاكستان، هایتی، لوبنان و ئورده‌ن).
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
لە یارییەکی دۆستانەدا کورتەباڵاکان لە کچانی سلێمانیان بردەوە