7 ملیۆن دارى زەیتون و فستەق دەچێندرێت
پڕۆژەى پشتێنەى سەوزایى هەولێر دەستیپێکرد
964+
وریا فەتاح
فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاویکردەوە کە پڕۆژەى پشتێنەی سەوازایى هەولێر دەستیپێکردووە و دەتوانێت ساڵانە 210 هەزار تۆن CO2 کەم بکاتەوە.
وەک ئەوەى باس دەکرێت، پڕۆژەکە، پڕۆژەیەکى گرنگ و گەورەیە و لە پێناوى تەندروستى گشتیدایە، چونکە 7 ملیۆن دارى زەیتون و فستەق لەخۆى دەگرێت و کوالێتى هەوا باشتر دەکات.
روونیشى کردەوە، پڕۆژەکە بەشێوەى بازنەیى لەدەرەوەى شەقامى 150 مەترى جێبەحێ دەکرێت و دەبێتە هۆى زیادکردنى رێژەى سەوزایى.
پشتێنەى سەوزایى هەولێر 10 پۆندى گلدانەوەى ئاو لەخۆى دەگرێت
وەک ئەوەى فەرمانگەى میدیا و زانیارى خستوویەتییەڕوو، پڕۆژەکە سەدان هەلیکار دەڕەخسێنێت و بەشێکە لەبەرەوپێشبردنى بەرهەمى ناوخۆیى.