نزیک بینای پارێزگای سلێمانی 

سەگی بێلانە پەلاماری جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دا

+964

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 16.9.2025 بەدیاریكراوی لە شوقەكانی دەروازە كە دەكەوێتە نزیك بینای پارێزگای سلێمانی، سێ سەگی بێلانە پەلاماری دكتۆر هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانییان دا و بە سووكی برینداریان کرد.

هیوا سەید سەلیم، برای دكتۆر هێرش بە 964ی وت، نزیك كاتژمێر حەوتی بەیانی، لە كاتێكدا دكتۆر هێرش لە نزیك ماڵی خۆیاندا، كە دەكەوێتە شوقەكانی دەروازە سیتییەوە، بە مەبەستی وەرزشكردن دەچێتە دەرەوە و لەوكاتەدا سەگی بێلانە پەلاماری قاچی داوە و برینداریان كردووە.

وتیشی، هەرچەند برینەكەی سووك بووە، بەڵام بۆ سەلامەتی خۆی سەردانی نەخۆشخانەی شاری كردووە و دەرزی گەزازی وەرگرتووە، بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی خۆی.

برای دكتۆر هێرش سەلیم ئەوەشی خستەڕوو، تەندروستی دكتۆر هێرش جێگیرە و دوای وەرگرتنی چارەسەر، چووەتە سەركار و دەوامی فەرمی خۆی و سوپاس بۆ خوا هیچ گرفتێكی نییە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

زیاتر لە 17 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراونەتەوە

زیاتر لە 17 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراونەتەوە

زیاتر لە 17 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراونەتەوە

زیاتر لە 17 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراونەتەوە