سبەی لیژنەکانی چاودێری بازاڕ بەدواداچوون دەکەن
نرخی دەبەیەک ئاو لە فێستیڤاڵی هاوینەی پارکی سامی عەبدولرەحمان 1000 دینارە
964+
دەشتی عارف- هەولێر
گرانی بەشێک لە خواردن و خواردنەوەکان لە ڤێستیڤاڵی هاوینەی پارکی سامی عەبدولرەحمانی هەولێر بووەتە جێگای سەرسوڕمان، لیژنەکانی چاودێری بازاڕیش ئاگادارنین.
پەیامنێری 964 پیاسەیەکی بەناو فێستیڤاڵەکەدا کرد لە نرخی چایی و ئاو قاوە و هەندێک کەلوپەلی تری پرسی، تێبینی گرانی نرخەکانی کرد بەراورد بە بازاڕی گشتی و پەیوەندی کرد بە مەسعود مستەفا کارگێڕ و لیژنە و چاودێری بازاڕ، بەڵام پێی وت، کە ئاگاداری ئەو گرانیە نین کە لە ڤێستیڤاڵی هاوینەی پارکی سامی هەیە و بەیانی لیژنەیەک پێکدەهێنین و سەردانی ڤیستیڤاڵەکە دەکەین.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەیامنێرمان، نرخی یەک دەبەی ئاوی خواردنەوە بە 1000 دینارە، لە کاتێکدا لە شوێنەکانی تر لە 250 بۆ 500 دینارە، بەهەمان شێوە نرخی بەشێک لە کارە دەستیەکانیش گران کراون.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح