ئاکۆ عەباس ئاغا
سەرۆک عەشیرەتى ئاکۆ کۆچى دوایى کرد
964+
وریا فەتاح
ئاکۆ عەباس ئاغا، کەسایەتى دیارى کوردستان و ئیدارەى راپەڕین، ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆک عەشیرەتى ئاکۆ، کۆچى دوایى کرد.
هیوا قەرەنى، سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەڕین بە 964ـى وت،” ئەمڕۆ دووشەممە 15.9.2025، کەسایەتى دیارى دەڤەرەکەمان کاک ئاکۆ لە سلێمانى کۆچى دوایى کرد”.
وتیشى،”تەرمەکەى دەهێنرێتەوە بۆ رانیە و لە رانیە سپاردەى خاک دەکرێت”.
ئاکۆ عەباس ئاغا، کەسایەتییەکى دیارى کۆمەڵایەتى کوردستان و سنوورى ئیدارەى راپەڕین بوو، پیاوێکى دەستڕۆشتوو و قسەڕۆشتووى سنوورى ئیدارەى راپەڕین و سەرۆک عەشیرەتى ئاکۆ بوو، بەهۆیەوە کەسێکى گوێلێگراو بووە و چەندین ئاشتەوایى و سوڵحى ئەنجامداوە.
لەماوەى رابردوودا تووشى نەخۆشى بوو و بەهۆیەوە بەشێکى جەستەى لەکارکەوت، بەڵام دواى ماوەیەکى زۆر بەم نەخۆشییەوە، سەرەنجام ئەمڕۆ کۆیى دوایى کرد.
ئاکۆ عەباس مەمەند ئاغا، لە ساڵى 1956 لەدایکبووە و ماوەى شەش ساڵ و لە نێوان ساڵانى 1976 بۆ 1982، پێشمەرگە بووە.