پێشانگە و پشکنینی ئۆتۆمبێل - وێنە: 964
لە هەولێر
بنكەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل گۆڕانكارییان تێدا کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی هەولێر گۆڕانكاری لە بنكەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل کرد و لە ئەمڕۆ دووشەممەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەڵێت، (کەسنەزان ، 32ی پاڕک، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان جۆری (ژمارە کاتی سفڕ کیلۆمەتر) لێ ئەنجام دەدرێت.
هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەدا بۆ هاوڵاتییان دەڵێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان بڕیارمان دا بە جیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکار نەهاتوو (ژمارە کاتی سفڕ کیلۆمەتر)ی هاووڵاتییان لە کۆمپانیاکان بەم جۆرەی خوارەوە؛
1- هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان ، 32ی پاڕک، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان جۆری (ژمارە کاتی سفڕ کیلۆمەتر) لێ ئەنجام دەدرێت.
واتە ئۆتۆمبێلی سفڕ کیلۆمەتری کۆمپانیاکان نابێ لە کاتی دەوامی بەیانیان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن، بەڵكو تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان.
2- بنکەی 32ی پاڕک لە کاتژمێر (3 تا 6)ی دوای نیوەڕۆ تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفڕ کیلۆمەتری کۆمپانیاکان و هاووڵاتییان.
واتە هاووڵاتییان لەو کاتەی بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاری کراوە، ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆ پشکنین لە بنکەی پشکنینی 32 پارک، تەنها ئەگەر ژمارە کاتی سفڕ کیلۆمەتر بێت.
3- ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بەکارهاتوو هەر وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی 32ی پاڕک بەیانیان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت، ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لە هەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێر پشکنینی بۆئەنجام دەدرێ.
هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەم بڕیارە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 15/9/2025 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.