تابلۆی ناساندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان _ وێنە: 964
تەندروستی گەرمیان:
دەرمانی شەش مانگی نەخۆشانی چاندنی گورچیلە و جگەر دابینکرا
964+
ژێوار خدر
لە گەرمیان دەرمانی پێویستی بۆ 200 نەخۆشی چاندنی گورچیلە و جگەر دابینکرا و ئەم دەرمانانە، کە نرخێکی بەرزیان لە بازاڕدا هەیە، بۆ ماوەی شەش مانگ بەبێ بەرامبەر دەدرێت بە نەخۆش.
کاروان محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری گورچیلەی دەستکردی کەلار لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، بەردەوامن لە دابینکردنی ئەو دەرمانانەی کە بۆ نەخۆشانی چاندنی گورچیلە و جگەر پێویستن، ئەمجارەش دەرمانی 200 نەخۆشیان بۆ شەش مانگی داهاتوو دابینکردووە.
دەشڵێت، نرخی ئەم دەرمانانە لە بازاڕدا زۆر گرانە و کڕینیان قورساییەکی زۆری بۆ نەخۆشەکان دروست دەکات، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بەپێی بودجەی بەردەست، هەڵدەستێت بە دابینکردنیان.