شێرپەنجە باوه‌كه‌ى پیاوان له‌ سی و کۆڵۆنە

نەخۆشخانەی هیوا رۆژانە 700 نەخۆش سەردانی دەکات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا له‌ سلێمانى، ئاشكراى كرد، لە ئێستادا رۆژانە 700 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكه‌یان دەکەن و بۆ بەردەوامبوونی کارەکانیشیان ساڵانە پێویستمان بە 100 ملیۆن دۆلارە.

یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكه‌ له‌ دیداری كارمەندان و پەرستاران به‌ میدیاكانى راگەیاند، جگە لە نزیکەی 300 ملیۆن دیناری سندوقی شێرپەنجە، کە مانگانەیە بودجەی ساڵانەی نەخۆشخانەکەش هەشت ملیار و 400 ملیۆن دینارە و لەلایەن تەندروستی سلێمانییەوە دابیندەکرێت.

ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردووه‌، رێژەی تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە زیادی کردووە و لەبارەی جۆرەکانی شێرپەنجە و تووشبوونی لە ژنان و پیاوانیشدا باسی لەوەکرد، كه‌ باوترین شێرپەنجە لە ژناندا مەمکە و لە پیاوانیشدا سیی و کۆڵۆنە، دواتریش بە پلەی دووەم و سێیەم شێرپەنجەکانی پرۆسات و خوێنن، کە بە زۆری لە نەخۆشخانەی هیوادا تۆمار دەکرێن.

جێگرى بەڕێوەبەر؛ نەخۆشخانەى دڵ لە سلێمانى خۆبەڕێوەبەر...

جێگرى بەڕێوەبەر؛ نەخۆشخانەى دڵ لە سلێمانى خۆبەڕێوەبەرى نییە