کامێراى خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەى هەولێر بۆ دهۆک
شۆفێران ئاگاداربن
لە سنوورى دهۆک ژمارەیەک کامێرایەکى تۆمارکردنى تیژڕۆیى دەکەونەکار
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لە سبەینێ دووشەممەوە، چەندین کامێرای نوێی تۆمارکردنی تیژڕۆیی (رادار) لەسەر رێگە سەرەکی و لاوەکییەکانی پارێزگاکە دەکەونە کار.
بەپێی ئاگادارییەکە، کامێراکان لەم شوێنانەی خوارەوە دادەنرێن و خێرایی دیاریکراویش بەم شێوەیە دەبێت:
شەقامە سەرەکییەکان:
قەزای سێمێل:
شەقامی بەردەم زانکۆی نەورۆز: 80 کم/کاتژمێر
شەقامی گوندی فەرەنسی (2): 80 کم/کاتژمێر
شەقامی سەرەکی کۆمەڵگەی هەوپێدان: 60 کم/کاتژمێر
قەزای ئامێدی:
شەقامی سەرەکی ئامێدى: 50 کم/کاتژمێر
قەزای ئاکرێ:
شەقامی راپەڕین، نزیک بنگەی گۆلان: 60 کم/کاتژمێر
شەقامی پەیمانگا، نزیک بەنزینخانەى ئاکرێ: 80کم/کاتژمێر
شەقامی میر زەند: 60 کم/کاتژمێر
شەقامی بێجیل: 80 کم/کاتژمێر
شەقامی باشقاڵ: 60 کم/کاتژمێر
شەقامی گردەسین، نزیک وێستگەی بەنزینی گۆلان: 100 کم/کاتژمێر
شەقامە لاوەکییەکان (ترافیک لایت):
سەنتەری دهۆک:
ترافیکی نزیک ژوورى بازرگانى
ترافیکی نزیک فرۆشگەکانی مازی
ترافیکی شەقامی مێرسین تاوەر
ترافیکی زڕکا
سەنتەری قەزای ئاکرێ:
ترافیکی قەڵا
ترافیکی پیشەسازی