ژمارەیەک لەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت لە فەڕەنساوە بۆ کەناڵ ئینگلیز بپەڕنەوە _ وێنە: Marc Demeure
لە هەفتەی داهاتوو
پلانی گەڕانەوەی کۆچبەران بە کرداری دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
هەنگاوەکانی وڵاتان بۆ دیپۆرت کردنەوەی پەناخوازان و کۆچبەران ڕۆر لەدوای رۆژ خێراتر دەکرێت، هەموو هەوڵەکان چڕکراون بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی و بڕیارە هەفتەی داهاتوو یەکەم گەشتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بەپێی گرێبەستە نوێیەکەی بەریتانیا لەگەڵ فەرەنسا دەستپێبکات.
دەزگای لوتکە، بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵی، پلانی تاقیکاری ‘یەک لە ژوورەوە، یەک دەرەوە’ وەک بەشێک لە گرێبەستێک دامەزرا کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا ستارمەر و سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە سەردانە دەوڵەتییەکەی بۆ بەریتانیا لە مانگی تەمموزدا ڕاگەیەندرا.
مانگی رابردوو بە پێی ڕرککەوتنەکە دەیان کۆچبەر لە شاری دۆڤەر دەستبەسەرکران و شەبانە مەحمود، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەم هەفتەیەدا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت “بە نزیکەیی” بگەڕێندرێنەوە بۆ فەرەنسا.
رێنمایی فەرمی دوورخستنەوە بۆ پەناخوازان دەرچووە بۆ ئەوەی بڵێن، لە ماوەی پێنج رۆژدا دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ فەرەنسا، لە بەرامبەردا رێککەوتن کرا کە بەریتانیا ژمارەیەکی یەکسان لە پەناخوازان وەربگرێت کە هەوڵی پەڕینەوەیان نەداوە و دەتوانن لە پشکنینی ئەمنی و شایستەیی دەربچن.
لە راگەیاندراوەکەی سەرەتای مانگی تەمموزدا، ستارمەر وتی پلانەکە، “بەرهەمی چەند مانگێکە لە دیپلۆماسی گەورەساڵان” کە “ئەنجامی راستەقینە دەدات”، تا 13ی ئەیلول، 31 هەزار و 27 کەس بە بەلەمی بچووک لە ساڵی 2025 کەناڵەکەیان بەزاندبوو، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2024دا، 22 هەزار و 440 کەس بوو کەناڵەکەیان بەزاندووە.