گۆڕانکاری روودەدەن

“ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن هێندەی ئێستا ئامادەیی نەبووە”

964+

ئەحمەد مستەفا

هیچ کات وەک ئێستا ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن هێندە ئامادەیی نەبووە، دۆخی ناوچەکە لە لێواری گۆڕانکاری گەورەدایەو کاتژمێری سفر هەیە بۆ تێکچوونی هەموو شتێک، ئەمە قسەی بەرپرسێکە لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن.

ئەو بەرپرسە رەنجە شوکریی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئۆفیسەکەیە و نوسیوویەتی، پرسیاری ئەوە دەکرێ کە ئایا هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت یان نا؟ لە کاتێکدا، بڕیاردان لەوەی هەڵبژارن بکرێت یان نا، کارێک نییە کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دیاری بکات، بەڵکو کۆمسیۆن تەنیا لایەنی جێبەجێکارەو بە پێی یاسا و ڕێنمایی کارەکانی بەڕێوەدەبات.

بەڵام، هەر خۆی لە فەیسبووکەکەی نوسیوویەتی، هیچ کات وەک ئێستا ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن هێندە ئامادەیی نەبووە، دۆخی ناوچەکە لە لێواری گۆڕانکاری گەورەدایەو کاتژمێری سفر هەیە بۆ تێکچوونی هەموو شتێک، جەنگی ئەمجارەی ئێران و ئیسرائیل “ئەگەر رووبدات” بەتەنیا شەڕی دوو دەوڵەت نابێت، بەڵکو بەشێکی گەورە لە گروپە شیعەکانی عێراق بە ویست بێت یان نا، تێوەدەگلێن و پریشکی جەنگەکە رەنگە سوننەکان و کوردیش بگرێتەوە.

لەبارەی کاریگەری ئەو گۆڕانکارییە دەنووسێ، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە هەڵبژاردن نەک ناکرێت، بگرە گۆڕانکاریی زۆر لەوە گەورەتر روودەدات کە چاوەڕوانکراو نین.

ئەوە لە حاڵێکدا، هەشت هەزار بنکە، وە 39 هەزار وێستگەی دەنگدان بۆ خولی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق ئامادەکاری بۆ دەکرێ، کە بڕیارە لە 11ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێ.

لە هەر وێستگەیەكی دەنگدان 550 دەنگدەر دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوەش بە ئامانجی رێكخستن و ئاسانكردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ دەنگدەران، كۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی تۆماركراو لە تۆماری گشتیی دەنگداندا 20,063,773 كەسە.

ئەم هەڵبژاردنە زیاتر لە 20 ملیۆن کەس دەنگ دەدەن

ئەم هەڵبژاردنە زیاتر لە 20 ملیۆن کەس دەنگ دەدەن