دیمەنێکی هۆڵی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەیەکی کوردستان
سلێمانى
لە هەر رۆژێکدا؛ زیاتر لە 12 نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەى فێرکارى ئەنجامدراوە
964+
وریا فەتاح
تەنیا لە مانگى رابردوودا، 361 نەشتەرکەرى لە نەخۆشخانەى فێرکارى شارى سلێمانى ئەنجامدراوە، بەشێوەیەک رۆژانە زیاتر لە 12 نەشتەرگەرى بۆ نەخۆشان ئەنجامدراوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کە ئەمڕۆ یەکشەممە 14.9.2025 بڵاویان کردووەتەوە، لەماوەی مانگی رابردوودا واتا لە 1 تا 31ـى 8ـى 2025، لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
لەبارەى جۆرى نەشتەرگەرییەکانەوە، تەندروستى سلێمانى دەڵێت، 12 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 121 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 20 نەشتەرگەری بچووك بووە.
” لەمانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 85 پشكنینی تیشك و 165 پشكنینی سۆنەر و 45 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11,552 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە”، تەندروستى سلێمانى وا دەڵێت.