وەک جارانە

جێگرى بەڕێوەبەر؛ نەخۆشخانەى دڵ لە سلێمانى خۆبەڕێوەبەرى نییە

964+

وریا فەتاح

جێگرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى دڵ لە سلێمانى روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: کە سەنتەری بوژانەوەی دڵ لە سلێمانی خۆبەڕێوەبەری نیە و بەهەمان شێوەی جاران بەردەوامە لە خزمەتکردن.

لە روونکردنەوەکەدا محەمەد عەلى جێگرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى دڵ، دواى ئەوە هاتووە، لێدوانى لەبارەى نوسراوێکى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم داوە کە پەیوەستە بە بڕیارێک بۆ کردنى سەنتەرى بوژانەوەى نەخۆشخانەکەیان بە خۆبەڕێوەبردن.

وەک ئەوەى باسى کردووە، بەدواداچوونى تەواوى بۆ بابەتەکە کردووە و بۆى دەرکەوتووە کە ئەو نوسراوەی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران واژۆی کردووە پەیوەندی بە سەنتەری بوژانەوەی دڵ لە سلێمانی نییە و لەسەر داوی نەخۆشخانەی شارێکی تر کراوە.

وتوشیەتى،”لێرەوە بە پێویستی دەزانم هاوڵاتییان و چارەخوازان ئاگادار بکەمەوە کە سەنتەری بوژانەوەی دڵ لە سلێمانی خۆبەڕێوەبەری نییە و بەهەمان شێوەی جاران بەردەوامە لە خزمەتکردنی هاوڵاتییان بەبێ جیاوازی و بێبەرامبەر.

چیرۆکی ئەو منداڵەی دڵی لەلای راست بوو کۆتایی هات

چیرۆکی ئەو منداڵەی دڵی لەلای راست بوو کۆتایی هات