گەرمیان

چیرۆکی ئەو منداڵەی دڵی لەلای راست بوو کۆتایی هات

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

ئەو منداڵەی قەزای کەلار، کە هەردوو گوێی نەبوو پاش 28 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە ئەمشەو 30.4.2024، بە وتەی سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی قەڵا بۆ 964، “گیانی لەدەست دا”.

وەلید عومەر، سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی قەڵا بۆ 964ى ئەوەشی وت،”ئەو منداڵەی کە ھەردوو گوێی نەبوو و دڵیشی لای راستی سنگییەوە بوو، کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستداوە”.

لە قەزاى کەلار 28 رۆژە منداڵێکى نەبەکام لەدایک ببوو، تا ئەمڕۆش ماڵەوەى نەبینی بوو، هەر لە نەخۆشخانە دەمایەوە، چونکە حاڵەتێکى دەگمەنى هەبوو بە شێوەیەک هیچ کام لە گوێیەکانی نەبوو، دڵیشى لە بەشى راستى سنگی بوو.

کامەران نەجم، باوکی ئەو منداڵەیە و قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، ”منداڵەکەم جگە لەوەی ھەردوو گوێی نەبوو، دڵیشی لەلای راست بوو، بەشی ناوەوەی جەستەشی تەواو نەبوو، بە سۆندە شیرمان پێ دەدا”.

کامەران نەجم جگە لەو منداڵە دوو منداڵى دیکەى هەیە، بەڵام وەک خۆى دەڵێت، “منداڵەکانى دیکەی هیچ گرفتێکیان نیە و پێشتریش لە خێزانەکەیاندا هیچ حاڵەتێکى وایان نەبووە”.

منداڵەکە دواى لەدایکبوونى، 20 رۆژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى لەژێر چاودێریى پزیشکدا مابووەوە، بەڵام دواتر گەڕێنرایەوە بۆ کەلار و لە نەخۆشخانەى قەڵا لە بەشى منداڵان لە ژێر چاودێریدا بوو.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە کەلار منداڵێک لەدایکبووە دڵى لاى راستە و گوێچکەشى ن...

لە کەلار منداڵێک لەدایکبووە دڵى لاى راستە و گوێچکەشى نیە

پۆلیسی گەرمیان: کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان: کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا