بە شۆفڵ درەختەکان دەپارێزێت
رزگار شوانى دارەکان یەک بە یەک رزگار دەکات
+964
عەزیز عەبدوڵا- چەمچەماڵ
لە دیمەنێکی دڵسۆزانەی ژینگەدۆستانەدا، هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی شوان، ئەرکی رزگارکردنی ئەو دارانەی گرتۆتە ئەستۆی کە لەکاتى دروستکردنى خانوو یان شوێنى بازرگانیدا، بڕیارە لەناو ببرێن.
رزگار شوانى بە 964ـى وت، “تەنیا لەم ساڵدا زیاتر لە 20 داری هاوشێوەم هەڵگرتووەتەوە، ئەم دارانە هى ئەو شوێنانەن کە خانو یان بینایان لەسەر دروست دەکرێن، بەڵام من لەهەرکوێ بیانبینم بەفریایانەوە دەچم و دەیانبەم بۆ خۆم و خزمەتیان دەکەم.”
ئەو بە شۆفڵەکەى و لەسەر ئەرکى خۆى دارەکان لە رەگەوە هەڵدەکەنێت و دەگوازێتەوە لە شوێنێکى تر دەیاننێژێت.
ئەو بەم کارەى بووە بە پاڵەوانى رزگارکردنى ئەو ژیانى دارانەى ساڵانێک جوانى و سێبەریان بە ژینگە بەخشیوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح