به‌كۆمه‌ڵ ده‌فڕن و دیمه‌نێكی جوان ده‌به‌خشن
به‌نداوى ئاوه‌سپی بۆ یه‌كه‌مجار باڵنده‌ى نه‌وڕه‌سی هێنایه سه‌نگاو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌وه‌ته‌ى به‌نداوى ئاوه‌سپی له سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگاوى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ دروستكراوه، باڵنده‌ى نه‌وڕه‌سیش روویان له‌و سنووره كردووه، ساڵ به ساڵ ژماره‌یان زیادده‌بێت و دیمه‌نی به‌نداوه‌كه‌یان جوانتر كردووه.
نەورەس باڵندەیەكه به‌ڕه‌نگه سپییه‌كه‌یه‌وه بە پێی جۆرەكەی قه‌باره‌ى جیاوازى هه‌یه لە نزیك گۆماوەكان و كەنار دەریاو زەریاكان بە كۆمەڵ دەژین ، له‌هه‌رێمی كوردستان له زۆربه‌ى به‌نداوه‌كان ده‌بیندرێن، به‌ڵام زۆرترینیان له‌به‌نداوى دوكانن.
سه‌عید ئیسماعیل، خه‌ڵكى گوندى فه‌قێ مسته‌فاى نزیك ئاوه‌سپی، به964ـى وت تاوه‌كو ئێش دروستكردنى به‌نداوه‌كه هیچ بلاڵنده‌یه‌كی نه‌وڕه‌س له ناوچه‌كه‌یان نه‌بووه، به‌ڵام له‌دواى ته‌واو كردنى به‌نداوه‌كه له ساڵى 2018 ئه‌م جۆره باڵنده‌یه رووی له سنوره‌كه‌یان كردووه.
وتیشی “دیمه‌نێكى تایبه‌تمه‌ند و جوانیان به به‌نداوه‌كه به‌خشیوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، وه‌كو ئه‌وه‌ى تێبینیان كردووه، بوونى نەورەس لە هەرێمی کوردستان کاتیە و تەنیا لەکاتی کۆچکردن دەردەکەون، لە کۆتایی هاوین و سەرەتای پایز لە ناوچە کوێستانیەکان کۆچ دەکەن بۆ ناوچە گەرمەکان و لە کۆتایی بەهاریش پێچەوانەوە.
به‌پێی سه‌رچاوه زانستییه‌كان، زۆربەی جۆرەكانی باڵندەی نەورەس بە باڵندەی تەمەن درێژ دادەنرێن و تەمەنیان دەگاتە نزیكەی 50 ساڵ.
ڤیدیۆ:Goran o. zandi