زیاتر له 7000 قوتابی و پڕۆگرامیشیان نوێیه
له‌سه‌بینێوه رۆژئاواى كوردستان ده‌ست به خوێندنى ساڵى نوێ ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رۆژئاواى كوردستان به پڕۆگرامێكی نوێیه‌وه سبه‌ینێ ده‌ست به خوێندنى ساڵى نوێ ده‌كاته‌وه و زیاتر له حه‌وت هه‌زار قوتابی و خوێندكار ده‌چنه به‌ر خوێندن و کتێبی نوێش بە زمانه‌كانی کوردی، عەرەبی و سریانی وه‌رده‌گرن.
سەمیرە حاجی عەلی، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردن لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا به ئاژانسی هاوارى راگه‌یاندووه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 14.9.2025 ده‌ست به خوێتدتى ساڵى نوێ ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌مساڵیش 713 هه‌زار و 554 قوتابی تۆمارکراون.
له رۆژئاواى كوردستان سێ هه‌زار و 647 قوتابخانە هه‌ن و 35 هه‌زار و 513 مامۆستاش به فه‌رمى له‌سه‌ر میلاكی په‌روه‌رده ده‌ست به ده‌وامكردن ده‌كه‌ن.
سه‌میره ده‌ڵێت “بۆ ئەمساڵی خوێندن زیاتر لە یەک ملیۆن کتێبی پڕۆگرامی خوێندن چاپکراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاتر لە سێ ملیۆن کتێبی دیکە چاپ دەکرێن، بۆ ئەوەی هەموو قوتابیان کتێبی تایبەتی تایبەتی خۆیان هەبێت”.
پڕۆگرامی خوێندن بۆ ئەمساڵ گۆڕانکاریی تێدا کراوە، بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و سریانی، هەر ناوچەیەک بەپێی تایبەتمەندی خۆی پڕۆگرامی خوێندنەکەی بە زمانی دیاک بۆ دەستەبەر کراوە.
تاوه‌كو ئێستاش له رۆژئاواى كوردستان 95 قوتابخانە وەک شوێنی لەخۆگرتنی ئاوارەکان بەکاردەهێنرێت و ناتوانرێت بۆ خوێندن سودی لێوەبگیرێت، 32 قوتابخانە لە تەبقە، 32 لە جه‌زیرە و 31 قوتابخانه‌ش لە رققەن.
هەرچەندە ساڵی رابردوو تاقیکردنەوەی ناوەندیی
دەستەی پەروەردە و فێرکردن رەتیکردەوە کە ئه‌مساڵ کار بەو پڕۆگرامەی خوێندن بکات كه پارساڵ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان لەسەر هەمان پڕۆگرامی خوێندنی حکومەتی ناوەندی كاریان پێكردووه، چونكه ده‌ڵێن هەمان پڕۆگرامی سەردەمی دەسەڵاتی رژێمی پێشووە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە.
سەمیرە حاجی عەلی ده‌شڵێت، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ر پڕۆگرامه‌كانى خوێندن، به‌ڵام هێشتا ئامادەن لەگەڵ ئیدارەی کاتی دیمەشق هەماهەنگی بکەن و لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی سوریا لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بگەنە لێکتێگەیشتن و رێککەوتن بەجۆرێک خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و ئایندەی قوتابیان بکات.