كارلێكێكی "شێوه‌كاری"یه‌و شێخ جه‌مال كردوویه‌تى
له بیبه‌رى (سوور و زه‌رد) نوونترین بیبه‌رى (نارنجی) به‌رهه‌مهێناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌واڵێكى كه‌موێنه‌دا، كه له كارلێكی ره‌نگه‌كانى هونه‌رى شێوه‌كارى ده‌چێت، جوتیاره نموونه‌ییه‌كه‌ى كوردستان توونترین بیبه‌رى (نارنجی) له دوو بیبه‌رى (زه‌رد و سوور) به‌رهه‌م ده‌هێناوه، و ده‌ڵێت به فه‌رمى بیبه‌ركه‌ى تۆمار كراوه و تۆوه‌كه‌شی بۆ جوتیاران دابینكردووه.
شێخ جه‌مالى كربچنه، بۆ 964 ئاشكراى كرد به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م بیبه‌ره له‌رێگه‌ى پیتاندنه‌وه له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كه‌ى له گوندى كربچنه به‌رهه‌مهێناوه و ماوه‌ى چوار ساڵى پێچووه.
وتیشی “پیتاندنه‌كه له‌رێگه‌ى بیبه‌رێكی سوورى شیرین و زه‌ردى توون به‌رهه‌مهاتووه و یه‌كێك له توونترین بیبه‌ره‌كانى كوردستان”.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به فه‌رمى ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ى له كشتو‌كاڵى سلێمانى تۆمار كراوه و ناوى لێناوه بیبه‌رى سه‌گرمه و تۆوه‌كه‌شی له نوسینگه كشتوكاڵییه‌كانى سلێمانى بۆ جوتیاران دابین كردووه.
شێخ جه‌مال ده‌ڵێت، ئه‌مه یه‌كێكه له توونترین بیبه‌ركان كه له بازاڕه‌كانى كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام تونێكى بێزاركه‌ر نییه و خانمانیش بۆ پاوده‌ر به‌كارى ده‌هێنن.
شێخ جه‌مال، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامى ئه‌و تیمه 12 جوتیاره نموونه‌یه‌شه، كه له‌لایه‌ن زانکۆی (فاخنینگ)ـى هۆڵه‌ندى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ده‌ستنیشانكراوه، كه له هه‌ر شوێنێكی جیهان پێویستیان پێیان هه‌بێت زانكۆكه ده‌یاننیرێت.