پۆلیس دۆزینیەوە و دەستگیری کردن
ژن و مێردێک لە دوکانێکی سلێمانی 20 وەرەقەیان دزی
964+
شۆڕش قادری
لە سلێمانی ژن و مێردێک چوونەتە دوکانێک و بەفێڵ و بەناوی کڕینی شتومەک دوو هەزار دۆلاریان دزی، پۆلیس لە شارێکی تر دۆزینیەوە و دەستگیری کردن.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك ئامادەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگاری بوو و سكاڵای تۆماركرد، لەدژی دووكەس كە چوونەتە دوكانەكەی، بەناوی كڕینی شتوومەك و وەرگرتنەوەی زیادەی پارە، بڕی دوو هەزار دۆلاریان لە سكاڵاكار دزیبوو، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگاری لەسەر بڕیاری دادوەر هەستان بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆماتباران و دەستگیركردنیان”.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەرچەند تۆمەتباران لە سلێمانی درەچوون و چوونەتە شارێكی تری هەرێم، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەكان و بەدواداچوونەكانی پۆلیس، توانراوە تۆمەتباران لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە دەستگیر بكرێن .
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران كە هاوسەری یەكترن و خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .