عێراق

142 زیندانی دیكە ئازاد كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، 142 گیراوی دیكەیان ئازاد كرد، كە بەشێكیان بەر یاسای لێبوردنی گشتیی كەوتوون.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 13.9.2025 ئازادکردنی 142 نەوجەوانی لە ماوەی مانگی ئابی رابردوودا ئاشكرا كرد.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “ئەوانەی ئازادکراون بریتی بوون لە (103) نەوجەوان کە ئازادکراون، (14) نەوجەوانیش کە دوای تێپەڕاندنی سزاکانیان ئازادکراون، هەروەها (8) نەوجەوان کە بە پارێزبەندی ئازادکراون بەهۆی هەڵسوکەوتی باش و تەواوکردنی خولی چاکسازی پەسەندکراو، بە پشتبەستن بە راسپاردەکانی بەشی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و رەزامەندی دەسەڵاتی دادوەریی کارامە.

باسی ئەوەشیان كردووە، (12) نەوجەوانیش ئازادکراون بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی، جگە لە (5) نەوجەوانان دیكە، كە بە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوە ئازاد كراون.

وەزارەتەکە دووپاتیکردەوە کە “بەشی چاکسازیی نەوجەوانان بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی بە شێوەیەكی پیشەیی و بەرپرسیارانە، لە رێگەی چاودێریکردنی وردی فایلەکانی زیندانییەکان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی رێکارە یاسایی و مرۆییەکان لە میکانیزمی ئازادکردندا”.

تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ ...

تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ درێژکرایەوە