مەرزەکان توندوتۆڵ دەکەن

ئێران و عێراق لێکتێگەیشتنێکیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئیمزا کرد

964+

شۆڕش قادری

ئێران و عێراق لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کۆنتڕۆڵکردنی مەرزەکان ئیمزا کرد.

چەند رۆژێکە لەسەر بانگهێشتی وەزیری تەندروستیی عێراق و بۆ بەشداریکردن لە دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتی حسێن زولفەقاری نوێنەری سەرۆک کۆمار و سکرتێری گشتی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئەو وڵاتە لە بەغدان.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئیمزا کراوە و هەردوولا رێککەوتوون لە بواری توندوتۆڵکردن و چاودێری زیاتری مەرزەکان هاوکاری یەکتر بکەن.

هەر بەپێی لێکتێگەیشتنەکە، تاران و بەغدا لە بواری راهێنان و چارەسەر و چۆنیەتی شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر هاوکاری یەکتر دەکەن.

"زۆربەی تووشبووانی ماددەی هۆشبەر ئەوانەن کە سەردانی ئێران دەکەن"

"پێویستە ئێران دەروازە نافەرمییەكان لەگەڵ عێراق دابخات"

عێراق پلەی سێیەمی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا...

عێراق پلەی سێیەمی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا بەدەستهێنا