کاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان. وێنە:964
دەڵێن ماددەی قەدەغەکراو گیراوە
زیاتر لە 30 پاس لە سنووری عەرعەر وەستاون
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
پاسێکی عومرەکاران ماددەی قەدەغەکراوی لێگیراوە و ئیجرائاتەکان تووند کراون، بەڵام رۆیشتنی عومرەکاران بۆ سعودیە نەوەستاوە.
کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرە ئەمڕۆ هەینی 12.9.205 بە 964ی وت، “پەیوەندیمان بە لایەنی بەرپرس کردووە لە سعودیە لەسەر خاوبوونەوەی رۆیشتنی عومرەکاران بۆ سعودیە، پاسێک بە ماددەی قەدەغەکراوەوە دەستی بەسەرداگیراوە، بۆیە لێپرسینەوە لە پاسەکانی دوای ئەوە توندترکراوەە بۆیە دواکەوتون”.
وتیشی، “سعودییەکان باسیان لەوەش کردووە هەر کەس یان کۆمپانیایەک ئەو کارەی کردبێت، ئەوا مۆڵەتی لێ دەسەندرێتەوە و ئیدی بۆی نییە، هاوڵاتیان ببات بۆ سعودیە بەهۆی ئەوەی ناوبانگی وڵاتەكەیانی لەکەدار کردووە”.
کاروان ستوونی، “ئێمە قسەمان لەگەڵ ئەو هاوڵاتییانە کردووە کە لە سنوری عەرعەر وەستاون، باسیان لەوە کردووە زیاتر لە 30 پاس وەستاون و رۆیشتنیش هەر هەیە بەڵام خاوبووەتەوە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا