زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
زانكۆی پۆلیتەكنیكی بۆ سێ یەكەمەكان
بۆ دامەزراندن لە حكومەتی عێراق فۆڕم پڕ بكەنەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەمشەو لە راگەیاندراوێكدا ئاگاداری سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی 2024 – 2025
دەكاتەوە، ئەوانەی لە دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمن، با فۆڕم پڕبكەنەوە بۆ دامەزراندن لەسەر حكومەتی عێراق.
لە راگەیاندراوەكەی ئەمڕۆ هەینی 12.9.2025ی زانكۆی پۆلیتەكنیكیدا هاتووە، ” ئاگاداری سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 دەکەینەوە، ئەوانەی دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن، لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14.9.2025 سەردانی تۆماری کۆلیژ یان پەیمانگەکانی خۆیان بکەن، بە مەبەستی پرکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن لەسەر حکوومەتی عێراق”.
هەروەها هاتووە: پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەل خۆیان بێنن:
1- کارتی نیشتمانی قوتابی
2- کارتی نیشتمانی دایک و باوکی قوتابی
3- کارتی زانیاری دەرەوەی هەرێم (ئەگەر نەبوو پشتگیری موختار)
ئاماژە بەوەش كراوە، هەر قوتابییەک لەو رۆژەدا ئامادە نەبێت، ئەگەری هەیە مافی پێشکەشکردنی نەمێنێت.