وەزارەتی ناوخۆی عێراق

لەسەر كوشتنی مەلایەكەی بەغدا لێكۆڵێنەوە دەستیپێكرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ گیانلەدەستدانی ئیمام و وتارخوێنێک لە مزگەوتێکی باشووری بەغدا کردووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەكە ئەمڕۆ هەینی 12.9.2025 بڵاویكردەوە، “دەسەڵاتدارانی کارامە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لێکۆڵینەوەیان بۆ مردنی شێخ عەبدولکەریم قەرەغولی، ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتی کەریم ئەلناسر لە ناوچەی دۆرە لە باشووری بەغدای پایتەخت کردۆتەوە”.

هەروەها هاتووە، “توانیویانە ژمارەیەک تۆمەتبار لەم رووداوەدا دەستگیر بکەن، لێکۆڵینەوەکانیش تا ئێستا بەردەوامن”.

ئەمڕۆ هەینی ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتی كەریم ئەلناسڕ لە ناوچەی دۆرەی بەغدا شێخ عەبدولستار قەرەغولی لە كاتی وتاری هەینیدا لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشی كرایەسەر و دواتر گیانی لەدەست دا.

ئەنجومەنی فیقهی عێراق هەواڵەكەیان راگەیاند و ئاشكرایان كرد، ئەو ئیمامەكە لەلایەن ئیمام و وتاربێژێكی دیكەوە، كە لەلایەن 30 کەسەوە پاڵپشتی كراوە، هێرشی کراوەتەسەر.

مەلایەک مەلایەكی دیكەی كوشت

مەلایەک مەلایەكی دیكەی كوشت