دوو تۆمەتبار لە هەولێر
ئاژەڵێکیان کوشت و پارچە کرد و دەستگیرکران
964+
ژێوار خدر
دوو تۆمەتبار لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کران، کە بەشێوەیەکی دڕاندانە ئاژەڵێکی کێویان کوشتووە و پارچە پارچەکردووە و ڤیدیۆیان کردووە و لە تۆڕی کۆمەڵایری تیکتۆکیش بڵاوکراوەتەوە.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوە، کە چەند کەسێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر بەشێوەیەکی زۆر بێ بەزەییانە ئاژەڵێکی کێوییان کوشتووە و پارچە کردووە و ڤیدیۆکەشیان لە تیکتۆک بڵاوکردووەتەوە.
دەشڵێت، ئەو ئاژەڵە کێوییە زیانی بۆ مرۆڤ نییە، لە لایەن تیمەکانمەوە بە دواداچونکراوە و ناسنامەی تۆمەتبارەکانئاشکرا کراوە، دواتر بە فەرمانی دادوەر دوو لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کران