لە 67 دۆلار سەرناکەوێت
نرخى نەوت روولە نزمییە
964+
وریا فەتاح
ماوەیەکى زۆرە نرخى نەوت لە ئاستێکدایە و ئەوپەڕى دۆلارێک بۆ دوو دۆلار یان زیاد دەکات یان کەم دەکات، بەڵام بەگشتى لە دەورووبەرى 67 دۆلاردایە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و 0.13% سەنت لە نرخەکەى دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 63 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی 0.13% دابەزیوە.
رۆژى سێشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردەسەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و دوای هێرشەکە دەستبەجێ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕی جیهانیدا 67 دۆلاری تێپەڕاند.