سمارت بۆرد دابینکراوە

لە 10 خوێندنگەی سلێمانی زیرەکی دەستکرد تێست دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی پەروەردە بۆ جێبەجێکردنی فێربوونی دیجیتاڵی کارلێکەرانەو زیرەکی دەستکرد، لە پارێزگای سلێمانی و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی 10 خوێندنگە هەڵبژێرادووە وەک تێست بۆ ئەمساڵی خوێندن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی و مامۆستایانی بەشداربوو یەکیان بینی، لەوێ بەرچاو روونی و ئامادەکارییەکان بۆ مامۆستایان شیکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی فەرمی کە 964 بینوویەتی، پەروەردەی پارێزگاکە دەڵێ، بۆ ئەمساڵی خوێندن لە بازنەی یەک بۆ پۆلەکانی یەک، دوو و سێی بنەڕەتی وەک تێست پەیڕەو دەکرێت، تێیدا 10 خوێندنگە هەڵبژێردراون و سمارت بۆرد دابینکراوە بۆیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی پەروەردە لە 21ی ئابی ئەمساڵ لە سێیەم کۆڕبەندی پەروەردەیی خوێندنی دیجیتاڵی و ژیری دەستکردی خستیەە ناو پرۆسەی پەروەردە تاوەکو بتوانن تەکنەلۆجیاو بەگەرخستنی لەناو کایەی پەروەردە سودی لێوەربگیرێ.

بۆ سێ قۆناغی خوێندن ئەپلیکەیشنی قوتابخانەکەم کارا کرا

بۆ سێ قۆناغی خوێندن ئەپلیکەیشنی قوتابخانەکەم کارا کرا