مەترسى رووبەڕووبوونەوە هەیەم
بەهاوکارى سوپا؛ عەرەبى هاوردە بۆ دابەشکردنى زەوى جوتیارانى کورد لە تەپە سەوزن
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئەمڕۆ جارێکی تر سوپای عێراق و ژمارەیەک لە عەرەبى هاوردە چونەتە سەر گوندی تەپە سەوز لەسنووری خورماتوو، دەیانەوێت بەڵگەنامەى دەستبەرداربوون لە زەوییەکانیان بە جوتیارانى کورد پڕ بکەنەوە و عەرەبى هاوردەى تێدا جێگیر بکەن.
مەجید عەبدوڵا، یەکێک لە نوێنەرانى جوتیارانى تەپە سەوز بە 964ـى وت،”سوپای عێراق لەگەڵ ژمارەیەک عەرەبى هاوردە هاتونەتە سەر زەی و زارەکانمان و سەرقاڵی هێڵکارین بۆ دابەشکردنى زەوییەکانمان “.
وەک باسى دەکات، هەرچەندە ئەوانیش وەک جوتیارانى کوردى گوندەکە گردبوونەتەوە، بەڵام وەک دەڵێت،”هیچمان پێناکرێت، چونکە ئەوان هێز و چەکیان لەگەڵە”.
وتیشی،”دوای ئەوەی دوێنی پارێزگاری سەڵاحەدین بڕیاریدا کە بەپێی بڕیاری دادگا زەوییەکان بگەڕێتەوە بۆ جوتیارانی عەرەب، بۆیە ئەمڕۆ لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانى سەڵاحەدین هاتونەتە سەر زەویەکانمان و بەنیازن پەنجەمۆر و بەڵگەنامەمان پێ بڕبکەنەوە، ئێمەش بەهیچ شێوەیەک زەویەکانمان رادەست ناکەین و هیج جوتیارێک ئامادە نییە پەنجەمۆریان بۆ بکات”.
” بێزاربوین هێندە سوپاو جوتیاری عەرەب هەڵبکوتنە سەر گوندەکەمان، گەر بێت و زەویەکانمان لێ وەربگرنەوە، گوندەکەمان کەسی تێدا نامێنێت و چۆڵی دەکەین”، مەجید عەبدوڵا واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح