10 رۆژ ده‌خایه‌نێت
ئه‌گه‌ر له كه‌ركوكه‌وه چوون بۆ سلێمانى به شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ناو چه‌مچاڵ تێمه‌په‌ڕن
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
گه‌ر به نیازبووى له كه‌ركوكه‌وه بچیته سلێمانى، له چه‌مچه‌ماڵ مه‌چۆوه ئه‌و شه‌قامه‌ى به به‌رده‌مى قایمقامییه‌تدا تێده‌په‌ڕێت، چونكه له‌مڕۆوه داده‌خرێت كارى جۆراوجۆره تێدا ده‌كرێت.
ئارام نەجات، سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، بە دوو قۆناغ پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت، یەکەم نۆژەنکردنەوەی شەقامی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ چەمچەماڵ تا ترافیکی ناو بازار، دواتر لادانی ترافیکەکان تا ئاسانکاری بۆ شۆفێران بکرێت، بۆیه دەبێت هەموان بە ئاراستەی دەستەڕاست بڕۆن تا وەستان نەمێنێت.
وتیشی “ئامانج لە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە نەهێشتی ئەو لۆد و قەرەباڵغیه‌یە کە لەسەر ئەو شەقامە و بەتایبەتی ناو بازاڕی چەمچەماڵ دروست بووه”.
ماوەی تەواو بونی پڕۆژەکە 100 رۆژە بەڵام شارەوانی ده‌ڵێت، متمانەیان به تیمەکانی خۆیان هەیە زووتر له‌و كاته‌ى بۆى دیاریكراوه، ته‌واوبكرێت.
گۆڕینی روناککرنەوەی شەقامەکە و هەڵگرتن و دانانەوەی شۆستەکان بۆ فراونكردنى، به‌شێكی زۆرى پڕۆژه‌كه ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه، شێرزاد محەمەد لە راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ به 964ـى وت له‌ئەمڕۆه‌ى 10.8.2025 یەکەم رۆژی کارکردن دەبێت بۆیە ئەو شەقامە دادەخەن.
وتیشی “داخستنى شه‌قامه بۆ کارئاسانی تیمەکانی شارەوانی، تاوه‌كو تەواوبونی پڕۆژەى رێگاكه كه کەمتر لە پێنج کیلۆمەتره”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
