وتەبێژی هێزە چەكدارەكان روونكردنەوەی دا

كچە روسییەكە چۆن لە عێراق ئازاد كرا؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەباح ئەلنوعمان وردەکارییەکانی ئازادکردنی هاوڵاتی روسی ئەلیزابێس تسورکۆڤی ئاشکرا کرد.

ئەلنوعمان لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025 وتی، “لە کۆتایی مانگی ئاداری ساڵی 2023، کۆمەڵێک کەسی لەیاسا دەرچوو، هاوڵاتی روسی ئەلیزابێس تسورکۆڤیان رفاند، کاتێک لە بەغدای پایتەخت بوو، لە تاوانێکدا کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەو دۆخە ئەمنییە نییە کە لە هەموو شارەکانی عێراقدا زاڵ بووە”. دەشڵێت، لەو کاتەوە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانمان بەردەوامن لە کار و جموجۆڵەکانیان دوور لە میدیاکان، بۆ پاراستنی نهێنی زانیارییەکان و دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەو هاوڵاتییە روسییە ڕفێندراوە، دوای هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییە جیاوازەکان، بە هەماهەنگییەکی بەرز لەگەڵ چەندین دەزگای ناوخۆ، دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان توانیان، لە 9ی ئەیلولدا، شوێنی دەستبەسەرکردنی ئاشکرا بکەن و دەستیان پێبگات و دواتر رادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریکای بکەن، کە ئەوانیش دەیگەیەنێتە خوشکەکەی، کە رەگەزنامەی ئەمریکی هەیە”.

شەوی رابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ئازادكردنی خانمە روسییەكەی راگەیاند، دواتر سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپیش ئاشكرای كرد، تسۆكۆرف لە باڵیۆزخانەی ئەمریكایە و ئازادكراوە و سەلامەتە.

ئەلیزابێس تۆرسكۆف كێیە؟

خانمە توێژەرێكی روسییە، بەڵام بە ئەسڵ ئیسرائیلییە و دوو ساڵ لەمەوبەر لە 2023 لە ناوچەی كەڕادەی بەغدای پایتەختی عێراق، بە تۆمەتی سیخوڕی رفێندرا و بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لە عێراق، لەلایەن هێزە میلیشیاكانی نزیك لە ئێران و بە دیاریكراوی لە لایەن حزبوڵای عێراقەوە رفێندرابوو.

پێشتریش سەرچاوەیەك لە هێزەكانی مقاوەمەی عێراقی لە ئێران لە مانگی شوباتی رابردوو رایگەیاند، ئەوان ئامادەن رێككەوتنێك بكەن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ئازادكردنی تۆرسكۆف.

عێراق ئازادكردنی كچە روسییە – ئیسرائیلییەكەی راگەیان...

عێراق ئازادكردنی كچە روسییە – ئیسرائیلییەكەی راگەیاند