نرخی نەوت زیاتر دابەزی
بەرزبووەوە
لە دوێنێ ئێوارەوە نرخی نەوت 67 دۆلاری تێپەڕاندوە
964+
توانا نەقی
لە دوێنێوە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بەهای نەوتی بەرزکردەوە و هەر بەرمیلێک نزیکەی یەک دۆلاری چووەسەر و بۆ ئەمڕۆش لە سەروو 67 دۆلارەوەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 06 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و 0.67% سەنت لە نرخەکەى بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 63 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی 0.66% بەرز بووە.
ئێوارەی دوێنێ ئیسرائیل هێرشی کردەسەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و دوای هێرشەکە دەستبەجێ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕی جیهانیدا 67 دۆلاری تێپەڕاند.