لە 964 وەری بگرەوە

ئەنجامی خولی دووەمی قۆناغی 12 راگەیەندرا

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی پەروەردە دەڵێ، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەن، ئێستا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ئەپليکەيشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.

دەبێ خوێندکار، کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکات، هەروەها پەڵپ (اعتراض) لە رۆژی چوارشەممە 10.9.2025 دەست پێدەکات تاوەکو رۆژی دووشەممە 15.9.2025.

وەزارەتەکە لەو راگەیەندراوەدا کە ئەنجامەکانی پێ راگەیاندووە باس لەوە دەکات، خوێندکاران دڵنیادەکەنەوە بەوردی کار لەسەر پەڵپەکان دەکەن.

هەروەها، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، خوێندکاران دەتوانێت لە پاش کاتژمێر 11:00ی شەوەوە لە رێگەی ئەم لینکەوە ” https://soma.azmwnakan.com ” فۆرمی وەڵام (سۆما)ی سەرجەم ئەو بابەتانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام داوە ببینێت.

بەڕێوەبەر و مامۆستاکانیان سەردانی ماڵی 85 خوێندکاری قۆ...

بەڕێوەبەر و مامۆستاکانیان سەردانی ماڵی 85 خوێندکاری قۆناغی 12یان کردووە