کار و بەخشینی لێیە
فێستیڤاڵی هاوینە لە پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان کراوەتەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
فێستیڤاڵێک بۆ رەخساندنی هەلی کار و دەستڕەنگینی بۆ کاسبکاران، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان کراوەتەوە، ماوەی 16 رۆژ بەردەوام دەبێت.
هەمەجۆرە خواردن و بابەتی قەرتاسی و کاری خۆبەخشی تێدا نمایش کراوە، لە یەکێک لە کەپرەکان جل دانراوە بۆ بەخشین.
لەلایەکی دیکەوە خواردن دانراوە، سەرکەش عەبدوڵا، سەردانیکەر، گلەیی لە دۆڵمەکە هەبوو و وتی، ئەمن دۆڵمەم زۆر خۆشە لۆیە دۆڵمەی هەموو کەسەکم پێی خۆشنیه، بەڵام لەبارەی ڤیستیڤاڵەکەوە ڤیستیڤالێکی زۆر خۆشە چونکە گەرم نیه و کەشەکەی خۆشە، زۆر باشیشە بۆ رەخساندنی هەلی کار.
روهیل ساڵح، بەشداربوو، باسی بۆنەکەی بۆ 964کرد و وتی، ئەو فێستیڤاڵانە زۆر باشه بۆ ئێمە و بۆ ناساندنی کارەکانمان، ئێمە بە بۆنێک بەشدارین کە خۆمان دروستی دەکەین و سێی جۆر بۆنە، دانەیەکیان بۆ پیاوان و دانەیەکیان بۆ ژنان و ئەوی تریش بۆ هەردوو رەگەز بەکاردێت.
ڤیستیڤاڵەکە لە پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان بەرێوەدەچێت و پێکهاتووە لە 50 کۆشک و کەپر.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا