حەماس:

حەماس: “هیچ یەكێک لە بەرپرسەكانمان لە دەوحە نەكوژراون”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ ئێوارە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، ئیسرائیل شكستی هێنا لەوەی بتوانێت ئەندامانی شاندی دانوستكاریان لە قەتەڕ بكوژێت.

حەماس بڵاویكردەوە، “ئیسرائیل شکستی هێنا لە تیرۆرکردنی شاندی دانوستانکار کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ئامادەبوون. “دوژمن نەیتوانی براکانمان لە شاندی دانوستانکار تیرۆر بکات، لەکاتێکدا ژمارەیەک لە براکانمان شەهید بوون”، لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە.

هاوكات بزووتنەوەكە ناسناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە کوژراون، ئەوانیش ئەمانەن:

• جیهاد لاباد (ئەبو بیلال) – بەڕێوەبەری نووسینگەی خەلیل ئەلحەیە، بەرپرسی حەماس لە کەرتی غەززە.

• حومام ئەلحەیە (ئەبو یەحیا) – کوڕی خەلیل ئەلحەیە.

• عەبدوڵڵا عەبدولواحید (ئەبو خەلیل) – هاوەڵ.

• موعامن حەسونە (ئەبو عومەر) – هاوەڵ.

• ئەحمەد مەملوك (ئەبو مەلیک) – هاوەڵ.

هەروەها بزووتنەوەکە کوژرانی یەكێك لە كارمەندەكانی هێزی ناوخۆی قەتەڕی راگەیاند بە ناوی بەدر سەعد محەمەد ئەلحومەیدی، كە پلەی عەریفی هەبوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ كۆبوونەوەی بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی كردە ئامانج و وابڵاوكرایەوە كە ژمارەیەك سەركردەی حەماس كوژراون، بەڵام بە گوێرەی ئەو راگەیاندراوەی بزووتنەوەكە بێت، هێرشەكە ئامانجی خۆی نەپێكاوە.

هەواڵى دژ بەیەک هەیە؛ سەرکردەکانى حەماس رزگاریان بووە

هەواڵى دژ بەیەک هەیە؛ سەرکردەکانى حەماس رزگاریان بووە