پێشێلکارییە

عێراق دژى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆسەر دەوحە هاتە دەنگ

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئیدانەی بە ئامانجگرتنى سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەکات، هێرشەکەش بە “ترسنۆکانە” و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری  خاکی دەوڵەتی قەتەر، ناوبرد.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “کۆماری عێراق بە توندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەو دەستدرێژییەی ئیسرائیل دەکات کە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردووەتە ئامانج”.

جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری خاکی دەوڵەتی قەتەرە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە “ئەم دەستدرێژییە لە چوارچێوەی بەردەوامی سیاسەتی کوشتن و کۆچپێکردنی سیستماتیکی رژێمی داگیرکەر دێت دژی گەلی فەڵەستین، کە ئاسایش و ئاشتیی هەرێمی و نێودەوڵەتی رووبەڕووی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر دەکاتەوە”.

عێراق وێڕاى پشتیوانیکردنى قەتەر، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتییەکانی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ دانانی سنوورێک بۆ ئەم کردەوانەى ئیسرائیل.

لە دەوحە دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز بیسترا

لە دەوحە دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز بیسترا