نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید - وێنە: 964+
بەفریای زیاتر لە 16 هەزاریشەوە چوون
زیاتر لە دوو هەزار منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی كراون
964+
محەمەد فاتیح
لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی، لە ماوەی مانگی رابردوودا پێشوازی لە زياتر له 16 هەزار منداڵی نەخۆش كراوە و چارەسەریان بۆ كراوە، زیاتر لە دوو هەزار منداڵیش داخڵ كراون.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتيی تەندروستیی سلێمانی، له 1.8.2025 بۆ 31.8.2025، لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید، 16,028 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو حاڵەتانەی تۆماركراون بەمجۆرەی خوارەوەن:
-1,400 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و وشكبوونەوە.
-161 حاڵەتی هەناسەتوندی.
-390 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار.
– 83 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی.
-143 منداڵ لەبەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك.
-165 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر.
وەك لە ئامارەكەدا هاتووە، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەكە 17,933 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 425 سۆنەر و 97 ئیكۆ و 40 نازور ئەنجام دراوە و 615 تیشك گیراوە.