هەڵسوڕێنەرى نوێى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق
بیناسە
هەڵسوڕێنەرى نوێى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق دەستبەکار بوو
964+
وریا فەتاح
جۆشوا هاریس له 2ـى ئه‌یلولى 2025 پۆستى كار هه‌ڵسوڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له نێرده‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق وه‌رگرت.
پێگەى فەرمى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا بڵاوى کردەوە، هاریس به‌م دواییه یاریده‌ده‌رى بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بووه بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیك، كه به‌رپرسیاربووه له پێشخستنى پێشینه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ووڵاتانى جه‌زائیر و میسر و لیبیا و مه‌غریب و تونس.
وەک باسکراوە، هاریس پێشتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى باكورى ئه‌فریقا له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا كارى كردووه و جێگرى باڵیۆزى نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ لیبیا بووه له ئۆفیسى ده‌ره‌كى له تونسى پایته‌ختى وو‌ڵاتى تونس.
“به‌ڕێوه‌به‌رى سیاسه‌ت بووه بۆ نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكایه‌تى بۆ هاوپه‌یمانى جیهانى بۆ تێكشكاندنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى عێراق و سوریا (داعش)، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ عێراق بووه له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى. ئه‌ركه‌كانى تر‌ى له ووڵاتانى ده‌ره‌وه له لیوبلیانا له سلۆڤینیا و به‌غداد له عێراق و ته‌رابلس له لیبیا و زاگریب له كرواتیا بووه”، باڵیۆزخانەى ئەمریکا واى نوسیوە.
باڵیۆزى كارهه‌ڵسوڕێنه‌ر هاریس، ده‌رچووى كۆلێژى ئیدموند واڵش له به‌شى خزمه‌تى ده‌ره‌وه له زانكۆى جۆرج تاون و كۆلێژى له‌نده‌ن بۆ ئابوورى و زانستى سیاسیه، زمانه‌كانى عه‌ره‌بى و كرواتى و فه‌ره‌نسى و ئیتاڵى و پۆڵه‌ندى و سلۆڤینى، دەزانێت و قسەیان پێدەکات.