دانیشتووى قه‌زاى هه‌ریر بوو
ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه به جه‌ڵته‌ى دڵ گیانى له‌ده‌ست دا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ى بڵاوكردوه، كه ئه‌مڕۆ به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌فسه‌ره‌كه كه پله‌ى سه‌ربازیى موقەدەم بوو، ناوى ته‌یمور عه‌زیز عومه‌رە و جێگری فەوجی دووی لیوای 15ـی پیادە بووه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 ئه‌فسه‌ره‌کە دانیشتووى قه‌زاى هه‌ریره، یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى بنه‌ماڵه‌ى مامسار، كه به فراوانى له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر نیشته‌جێن.