مامەڵەكانتان زووتر رایی دەكرێت

10 دادنووسی تازە لە هەولێر دەستبەكاربون

964+

محەمەد فاتیح

ئەمڕۆ دووشەممە 8.5.2025، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی هەرێمی كوردستان، متمانەی دادنووسی بەخشی بە 10 دادنووسی نوێ لە شاری هەولێر.

وەزارەتی داد، بڵاویكردەوە ئەو دادنووسانە لەمەودوا لە فەرمانگە دادنووسیيەکانی یەکەم و دووەمی بەیانیان و ئێوارانى بەحرکە دەست بەکاردەبن.

‎ لە رێوڕسمی متمانەبەخشیینەکەدا، وەک لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە، وەزیری داد بە گرنگییەوە باسی لەوەكرد، ئەرکی دادنووسی بۆ جێبەجێکردنی یاسا و سەروەری و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان، زۆر گرنگە و پێویستە هەریەک لە ئێوە، زۆر بەوردی یاسای دادنووسی جێبەجێ بکەن و خزمەتی هاوڵاتیانیش بکەن،  لە چوارچێوەی یاسادا ئاسانکاری بۆ رایيکردنی مامەڵەکانیان بکەن.

74 فه‌رمانگه‌ له‌رێگه‌ى 243 دادنووسه‌وه‌ خزمه‌تگوزا...

74 فه‌رمانگه‌ له‌رێگه‌ى 243 دادنووسه‌وه‌ خزمه‌تگوزارى دادنووسی ئه‌لیكترۆنى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن

پێنج دادنووسی نوێ سوێندى یاساییان خوارد و ده‌سه‌ڵاتی...

پێنج دادنووسی نوێ سوێندى یاساییان خوارد و ده‌سه‌ڵاتیان پێدرا