بۆ گه‌رمیان، دهۆك، سلێمانى و هه‌ولێر
پێنج دادنووسی نوێ سوێندى یاساییان خوارد و ده‌سه‌ڵاتیان پێدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ پێنج دادنووسی نوێ له‌به‌رده‌م وه‌زیرى دادى هه‌رێم سوێندى یاساییان خوارد و ده‌سه‌ڵاتی دادنووسیان پێدرا.
دادنووسەکان بۆ ناحیه‌ى رزگاری له گه‌رمیان و باتیفە له دهۆك و بازیان له سلێمانى و مەخمور له هه‌ولێرن.
ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه، پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەوامیان دێت لە فەرمانگە دادنووسیەکان و پاش هەڵسەنگاندنی کارەکانیان، بە فەرمی ناونیشانی وەزیفیان گۆڕاوه و وەک دادنووسێکی فەرمی دەستبەکار دەبن .
وه‌زاره‌تى داد بڵاویكرده‌وه، له كاتى پێدانى ده‌سه‌ڵات، فەرسەت ئەحمەد وەزیری دادی هەرێم، رایگه‌یاندووه ،”نابێت هیچ جۆرە (واستەیەک) قبوڵ بکەن لە هەر کەس و دەسەڵات و لایەنێکەوە بوو، ئێوە دەبێت تەنیا یاسا جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی پارێزەری ئەو سوێندەبن، کە خواردووتانە”.
ئاماژە بەوەش كراوه، کە هەریەک لە بازیان و رزگاری پێشتر دادنووسیان نەبووە و دانانی ئەوان لەوێ کارێکی زۆر پێویست بوو، بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی ئەو دوو شارۆچکەیە .
پێدانى ده‌سه‌ڵات به‌و دادنووسانه له‌لایه‌ن وه‌زیرى داده‌وه، بە پێی مادەی 7ـی یاسای دادنووسی ژمارە 33ـی ساڵی 1998ـه.