"نەوەکان خۆشەویستن"
مۆنتیسۆرى؛ نەنک و باپیرەکانى بۆ نانى بەیانى کۆکردەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانى
دایەنگە و باخچەى مۆنتیسۆرى لە سلێمانى وەک کلتورێکى ساڵانە، نەنە و باپیرەى ئەو منداڵانەى بۆ نانى بەیانى کۆکردەوە کە لە دایەنگەکەیان دەخوێنن.
دوو ساڵە دایەنگەکە کردوویەتى بە کلتور، نەنە و باپیرەى ئەو منداڵ و فێرخوازانە لە بەیانییەکدا بۆ نانخواردن کۆدەکاتەوە، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە نەنە و باپیرەکان کۆبوونەوە.
وەک ئەوەى باسى دەکەن، نەنک بوون یان باپیربوون چێژێکى رووحى تایبەتى هەیە، بۆیە ئەم بۆنەیە بەشێکە لەو هەستە کە بۆ نەنک و باپیرەکان دروست دەبێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح