دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە

هەواڵگریی عێراق: سێ كەسی سەر بە داعشمان لە كەركوك دەستگیر كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق، دەستگیرکردنی سێ كەسی بە تۆمەتی ئەندامیەتی داعش لە كەركوك راگەیاند.

دەزگاكە ئەمڕۆ یەكشەممە 7.9.2025 لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، “مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای کەرکوک، لە ئۆپەراسیۆنی جیادا سێ تیرۆریستی سەر بە باندی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە”.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، “ئەو سێ تیرۆریستە بەڕاشکاوی دانیان بەوەدا ناوە کە دەستیان لە چەندین هێرشی پێشووتر بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوخۆ و دەرەوەی پارێزگای کەرکوکدا هەبووە”.

دەزگاكە ئاشكرای كرد، “لێدوانەکانیان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە پشتڕاستکراونەتەوە و رەوانەی دادگای تایبەتمەند کراون بۆ ئەوە سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن”.

ئەو مزگەوتەی خەلافەتی داعشی لێ راگەیاندرا دووبارە كرا...

ئەو مزگەوتەی خەلافەتی داعشی لێ راگەیاندرا دووبارە كرایەوە