وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا

21ـی ئەم مانگە دەوامی قوتابخانەکان دەست پێدەکەن 

964+

توانا نەقی

وەزارەتی پەروەردی هەرێم بڵاویکردەوە لە رۆژی یەکشەممە 21.9.2025 دەرگای سەرجەم قوتابخانەکان دەکرێنەوە و دەوام دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کۆبوونەوەی کردووە و بڕیاریدا ساڵنامی خوێندنی ساڵی 2025 – 2026 پەسەند بکات.

لە ساڵنامەکادا ئەوە جێگیر کرا کە لە رۆژی 21.9.2025 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ قوتابخانە حکومیەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومیانەی بە سیستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن.

هەروەها ئەنجومەنی وەزارەت لە کۆبوونەوەکەدا خشتەی بەشەوانەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 پەسەندکرد، پاشتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان گشتاندنی پێدەکرێت و ئاڕاستەی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردە لەسەر رێکخستنی میلاکی مامۆستایان چە...

وەزارەتی پەروەردە لەسەر رێکخستنی میلاکی مامۆستایان چەند بڕیارێکی دەرکرد